دۆزینەوەی عیسا بازیار ( ئاوات) چالاکی مەدەنی بە برینداری

KMMK:

شەوی پێنج شەمە٥ی پوشپەڕی ٢٧٢٠ی کوردی، عیسا بازیار ناسراو بە( ئاوات) بە برینداری لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دۆزراوەتەوە.

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن کچی ناوبراوەوە بڵاو کراوەتەوە؛ ناوبراو پاش بێسەرو شوێن بوونی شەوی سێ شەممە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە برینداری دۆزراوەتەوە و بە پێی ئەو هەواڵانە دەست، لاق، جومگەیەکی مل و دیانی عیسا بازیار شکاون و ئێستا لە نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

شایانی باسە کە: تا ئێستا لە هۆکاری بریندار بوون یاخود دەستێوەردانی کەسانی تایبەت لەم دۆسیەدا هیچ هەواڵێک بە KMMK نەگەیشتوە یاخود بڵاو نەکراوەتەوە.

شایانی بیر هێنانەوەیە کە: عیسا بازیار ( ئاوات) چالاکی مەدەنی و نووسەر و چالاکی خۆبەخشی هەڵگرتنەوەی مین لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان چەند ساڵێکە کە بەهۆی زەخت و هەڕەشەی ناوەندە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە وڵاتی خۆی بە جێ هێشتووە و لە وڵاتی تورکیا نیشتەجئ بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان