KMMK:
ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕ ٢٧٢٠ی کوردی، هێزەکانی هەنگی سنووری حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرن لە بانە و لە سنووری ” هەنگەژاڵ” کاروانێک کۆڵبەریان کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ٢ کۆڵبەر بریندار و بە خێرایی بۆ دەرمانگا گوازرانەو.
شیاوی باسه: تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە ناونیشانی ئەم کۆڵبەرە بریندارانه دەرنەکەوتووە.
له لایەکی دیکەوه هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت له ” بازارچەی سنووری پەرویزخان” دەستیان دایە دەستبەسەری چوار کاسبکار بە ناوەکانی ” عەلی عزیزیان، پەیام عەزیزیان، مورتەزا ئەمیری و مستەفا ئەمیری” و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیاننەوە.
جێگەی باسه کە: لە هۆکار و ئەو تۆمەتەی کە ئەم کاسبکارانەی پێ دەستبەسەر کراون زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وێڕای ئەوەی کە شێوازی بەڕێوەبردنی سیاسەتی دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران له ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ئاراستەی هەڵاواردن و پێشێلکاری ئاشکرای یاسای هاوڵاتی و مرۆڤی دەزانێ، ئەمنی کردنی کەشی کار و کەسابەت و هەڵسووکەوتی هێزە ئەمنییەکان لە پێناو خەڵکی ئەم بەشە له کوردستان بە شێوەی سیستەم ئاسا و پلان بۆ داڕێژراو لە لایەن دەوڵەتەوە دەزانێ و ئەوەی کردووە بە بیانوویەک بۆ سەرکووت، دەستبەسەری و کپ کردنی دەنگی خەڵک.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان