KMMK:
ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، سادق خان زەرزا ئەندامی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و خوشکەزای ڕێبەری تیرۆر کراوی ئەو حیزبە دوکتۆر عەبدوڵڕەحمانی قاسملوو” لە وڵاتی هوڵەند هێرشی تیرۆریستی کرایە سەری و بە خەستی بریندار بووە.
بە گوێرەی هەواڵەکە: کەسی هێرشبەر “ر.پ” ی ناوە و بۆ تێپەڕاندنی خولی پسپۆڕی لە بواری پزیشکی چوەتە وڵاتی هۆڵند. ناوبراو لە پێوەندییەکی تلەفوونی داوای چاوپێکەوتن لەو ئەندامەی حیزب دەکات و هەر لە گەڵ گەیشتنی ناوبراو بۆ شوێنی دیاریکراو بە چەقۆ هەڵدەکوتێتە سەری و برینداری دەکات.
شیاوی باسە: کەسی هێرشبەر لە لایەن پولیسی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر کراوە و لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە. کۆماری ئیسلامی هەنووکە لە هەموو بوارێکەوە لە ژێر گوشاردایە و بۆ مانەوەی دەسەڵاتی خۆی ڕەوتی تیرۆرەکانی پەرە پێداوە و لەم دواییانە چەندد کەسی دیکەیشی لە وڵاتانی دیکە تیرۆر کردووە و هاوکات لە گیراوانی سیاسی وەکوو بارمتە کەڵک وەردەگرێ.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


