KMMK:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە لایەن دەستگاە ئەمنی و قەزاییەکانی ئیران بە بنەماڵەی زیندانی سیاسی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، ڕاگەیێندراوە کە کوڕەکەیان لە سێدارە دراوە.
هیدایەت عەبدوڵڵاپوور ڕێبەندانی ۲۷۱٦ کوردی لەلایەن لقی دووهەمی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان، حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ۲٨ بەفرانبار ۲۷۱۷ لە لایەن لقی دووهەمی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئیران لە ورمێ بە تۆمەتی “بغی” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.
دووشەممە ۱٦ ڕەزبەری ۲۷۱٨، حوکمی سێدارەی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور بەندکراوی سیاسی خەڵکی شنۆ لەلایەن لقی ٤۷ی دادگای بەرزی حکوومەتەوە پەسەند و ئەو حوکمە بە فەرمی بە پارێزەرەکەی و بنەماڵەکەی ڕاگەیەندرا.
لەسێدارەدانی ئەو چالاکە سیاسیە لە حاڵیکدایە کە دۆسیەکەی کەموکوڕی زوری تێدابوو و دەستگاە ئەمنی و قەزاییەکان هیچ بەڵگەیێکی باوەرپێکراویان لەبەر دەستدا نەبوو.
لەسێدارەدانی ئەو چالاکوانە سیاسیەی رۆژهەڵاتی کوردستان، دڕێژەدانی سیاسەتی سڕینەوە و کوشتن و لە بەین بردنی گەلی کوردستانە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان