KMMK:
شەممە ١٧ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، بابەک دەبیریان چالاکی مەدەنی کورد پاش چوونی بۆ دادگا دەستبەسەر کـرا.
بابەک دەبیریان پاش ئازادی چاوەڕێی لێگەڕین لە لایەن دادگا ئینقلابەوە بوو بەسەر دۆسیەکەیدا. چەندد ڕۆژ پێش دەستبەسەری سەرلەنوێی ناوبراولە نامەیەکدا بانگهێشتی دادگا کرابوو. پاش چوونی بۆ دادگا و بۆ بەشی جێبەجێکاری سزاکان، ناوبراو سەرلەنوێ دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کراوە.
تا ئێستە لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو زانیارییەک بە دەستەوە نییە و لە لایەن بەشی ئیدارەی جێبەجێکاری سزاکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بابەک دەبیران چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان پێنجشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ساڵی پار، بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ئەم چالاکە مەدەنییە لە ماوەی دەستبەسەری ئازار و ئەشکنجه ڕۆحی و جەستەیی زۆری لە سەر جێبەجێ کرابوو.
تۆمەتگەلی وەکوو ” ئەندامیەت و هاریکاری لە گەڵ حیزبە کوردییەکانی ئوپۆزیسیۆنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات و هەوڵدان دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی” لکێنرابوو بەم چالاکە مەدەنییەوه. ئەم چالاکە مەدەنییە دانیشتووی کرماشان سێی بەفرانباری ٢٧١٩ی کوردی، کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە هێرش کرایە سەری و دەستبەسەر کـرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان