مەریوان: ئاگر کەوتنەوە ئەم جارە دارەستانەکانی دەورووبەری بەنداوی گاڕان

KMMK:

هەینی ۱۶ جۆزەردانی ۲۷۲۰ی کوردی، لە درێژەی سیاسەتە چەپەڵەکانێ کۆماری ئیسلامی بۆ لە ناو بڕدنی ژینگە و دارەستانەکانی کوردستان ئەم جارە دارەستانەکانی چنارە لە نزیک مەریوان لە دەڤەری سەرشیو، بوونە ئامانجی سووتان و لە ناو بردن.

جێگای ئاماژەیە کە ئەنجوومەنی چیای سەوزی کوردستان خەریکی ئامادەکاری بۆ ناردنی تیمی تایبەتی کوژانەوەی ئاگرە بۆ ئەودەڤەرەیە.

جێگای سرنجە کە بە دەستپێکردنی وەرزی گەرما لە کوردستان هەرجارە و جێگایەکی کوردستان دەبێتە ئامانجی سیاسەتە چەپەڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، حکومەتی ئێران لە ڕێگەی بەکرێگیراوانی خۆی بە پلان و پڕۆگرامی تایبەت وەک دانانی داری وشک و کۆکردنەوەی لە لە جێگای تایبەت لە هەر ئامادەکارییەک بۆ خستنەوە و سووتاندنی هەرە زیاتری کوردستان کەڵک وەردەگرێ و ئەنجوومەن و ڕێخراوە خۆبەخشەکانیش بە کەمترین کەرەسە و هێزی مرۆڤی دژی ئەو سیاسەتە چەپەڵە دەوەستنەوە و جاروایە بۆ پاراستنی دارەستان و ژینگەی کوردستان دەبنە قووربانی.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان