ورمێ: گواستنەوەی یەک لە دەستبەسەرکراوانی ئەم دواییانە بۆ زیندان

KMMK:

هاوڵاتییەکی خەڵکی شــنۆ بە ناوی ” حسێن عەبدوڵازادە” پاش تەواو بوونی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شــنۆ بۆ زیندانی ناوەندی ئەم حکوومەتە لە ورمێ ڕاگواسترا.

بە گوێرەی هەواڵەکە: حسێن عەبدوڵازادە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە شــنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ ئێدارەی ئیتلاعات گوازرابوویەوە.

ناوبراو لە کاتێکدا بۆ زیندانی حکوومەت لە ورمێ گوازرایەوە کە پتر لە مانگێک لە ژێر لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەهەمبەر تۆمەتی هاریکاری یەکێک لە حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێراندا بوو.

شیاوی باسە کە: دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕۆژانی دەسپێکی مانگی گوڵانی ڕابردوو، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەڵمەتێکی بەربڵاو دەستی دابوویە دەستبەسەری و زیندانی کردنی گەنجانی ئەم بەشەی کوردستان و کەشی شارەکانی ئەم دەڤەرەی بە تەواوی ئەمنی و ژیانی خەڵکی پڕ لە دڵەڕاوکە کردووە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان