پیرانشار: گەنجێکی دیکە دەستبەسەر کرا

KMMK:

یەکشەممە ١١ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، گەنجێکی خەڵکی گوندی ” شەلیم جاران”ی پیرانشار بە ناوی “عومەر خاکزاد” کوڕی حاسڵ لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرا.

لە وتووێژێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە گەڵ یەکێکی لە خزمەکانی عومەر خاکزاد، ناوبراو ئاشکرای کرد کە کاتژمێر ٩ ی سەرلە بەیانی یەکشەممە لە کاتی ئەنجامی کار لە مەزرای کشتووکاڵی هەڵکەوتوو لە گوندی شەلیم جاران لە لایەن ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواستراوە.

ئەو سەرچاوەیە درێژەدا کوتی؛ عومەر خاکزاد خێزاندار و خاوەنی کچێکە. هێزە ئەمنییەکانی سپا لە کاتی دەستبەسەری ناوبراو کوتەک و لێدانی بەرکەوتووە. هەروەها هیچ چەشنە حوکمێکی قەزاییان نەنواندووە.

شیاوی باس کە سەرەڕای بە دواداچوونی بەردەوام، بنەماڵەی ئەم کەسە دەستبەسەر کراوە هێشتا زانیارییەکی پەسەند کراو لە شوێن و دۆخی تەندرووستی ناوبڕاو دەستنەکەوتووە.

شیاوی باسه لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو شەپۆلی بەرین لە دەستبەسەری گەنجان لە لایەن هێزەکان و دامەزراوە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ، پەڕاوپەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتۆتە و کەشی ئەم بەشەی کوردستان بە تەواوەتی ئەمنییەتییە. ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە بۆ هۆی ناکارەمەیی و نەبوونی تەدبیری تۆکمە سەبارەت بە قەیرانی کورۆنا، ڕۆژهەڵاتی کوردستان جار لە گەڵ جار لە بێکاری و هەژاری تێچەقیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان