کرماشان: بڕینەوە پێنج ساڵ حوکمی تەعزیری بۆ هاوڵاتییەک

KMMK:

هاوڵاتییەکی خەڵکی کرماشان بە ناوی ” ڕەسووڵ کەریمی جەلاوەند” کە لە ناڕەزایی دەربڕینەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو پێنج ساڵ حوکمی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ئەم هاوڵاتییە کراشانییە لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران بە تۆمەتی ” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” بە پێنج ساڵ زیندان مەحکووم کرا.

ناوبراو لە ناڕەزایی دەربڕینە گشتگیرەکانی خەزەڵوەری ساڵی ٢٧١٩ی کوردی، دەستبەسەر و پاش ۴ مانگ بە دانانی بارمـتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان