پیرانشار: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی برینداربوونی سێ کۆڵبەری لێکەوتەوە

KMMK:

پێنج‌شەممە ٨ جۆزەردانی ۲۷۲۰ کوردی، سێ کۆڵبەری خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “کامیل گۆهەری”، کەماڵ گۆهەری”، “ڕەسووڵ چەپڵەک” لە کوێستانەکانی سنووری دەستکردی حکومەتی ئێران لە پیرانشار کەوتنە بەر هێرشی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی و بریندار بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هەڵیان کوتایە سەر تاقمێک لە کۆڵبەران و لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کۆڵبەران سێ کەس بریندار بوون.

ئەو کۆڵبەرانە بۆ چارەسەری پزیشکی گوازراونەتەوە بەشی دەرمانی لە باشووری کوردستان. جێگای ئاماژەیە کە، لە چەند حەوتووی ڕابردوودا هێرشەکان ڕوو لە زیاد بوونەو کوشتن و بریندار بوونی کۆڵبەران هەر دێ و زێدەتر پەڕەدەستێنێ.

بە پێی داتاکانی کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۲۵ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ۶۰ کۆڵبەر بریندار بوون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان