خۆکوژی کچێکی ١٨ساڵ تەمەنی سەقزی

KMMK:

ڕۆژی هەینی ٢ی جۆزەردانی ٢٧٢٠ی کوردی، کچێکی ١٨ ساڵ تەمەنی سەقزی بە ناوی ” موفیدە حسێن نەژاد” کچی عەلی لە ڕێی خۆکوژییەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی وتەی یەکێک لە خزمەکانی: ئەم کچە گەنجە بە هۆی گوشاری بنەماڵە بۆ پێکهێنانی ژیانی هاوبەشی زۆرەملێ دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی خۆی لە دەست داوە. هەروەها لە درێژەدا وتی؛ باوکی موفیدە، ناوبراوی خستبوویه ژێر گوشارەوە بۆ پێمل کردن بە زەماوەندێک کە پێچەوانەی خواستی خۆی بووە ،هەر بۆیه ئێوارەی ڕۆژی هەینی پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١ پیاو و بە هەژماری ئەم حاڵەتەوە ١٣ ژن بە شێوەی خۆسووتاندن و خۆهەڵواسینەوە خۆیان کوشتووە و گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: