پیرانشار: مێرمنداڵێک دەستبەسەر کرا

KMMK:

ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، مێرمنداڵێکی بە ناونیشانی “سەمیع شەریفیان” تەمەن ١٧ساڵ دانیشتووی شارۆچکەی پەسوێ لە پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە؛ هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە نیوەشەودا هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی باوکی سەمیع و بە سوکایەتی و بێ ڕێزی ناوبڕاویان ڕفاندووە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبڕاو ئاشکرا نەکراوە.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم حاڵەتەوە ۴١ هاوڵاتی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: