جێبەجێکردنی سزای بەندکردنی پەناخوازێکی رادەست کراوە

KMMK:
پەناخوازێکی خەڵکی سەردەشت بەناوی« ئیبراهیم خالدی» باش رادەست کردنەوەی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە بە کۆماری ئیسلامی، سزای ٣ ساڵ بەندکردنی لەسەر ئەنجام درا.

ئیبراهیم خالدی، لە ناڕەزایەتیەکانی ٢٧١٧ی کوردی لە شاری ورمێ دەستبەسەر کرا و باشان لە لایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
ناوبراو لە ساڵی ٢٧١٨ کوردی دا بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بۆ ماوەی کاتی ئازاد کرا و بە هۆی زەخت و گوشاری ناوەندە ئەمنیەتیەکان لە ئێران هەڵهات و نیشتەجێی وڵاتی تورکیا بوو.

بە پێی هەواڵەکە کە لەلایەن تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانەوە پشتراست کراوەتەوە؛ ناوبراو کاتێک کە دەگاتە وڵاتی تورکیا پەیوەندی دەگرێت بە کۆمیساریای باڵای پەنابەران و چاوەڕێی دەکرد کە بۆ وڵاتێکی پارێزراو بگوزرێتەوە، بەڵام پاش یەک ساڵ و نیو مانەوەی لەو وڵاتە لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە بە بئ هۆکار دەست بەسەر دەکرێت و رادەستی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە. هەروەها ناوبراو لەکاتی دەست بەسەرکردن خوێندکاری زانکۆ و لە فریاگوزاری نەخۆشخانەی شاری شنۆ کاری دەکرد و ئێستا لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری خوی بەندکراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان