KMMK:
ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، (٢٩ی ئاپڕیلی ٢٠٢٠ی زاینیی) دوو چالاکی کرێکاری و ناسراوی سەقزی بە ناوەکانی ” مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسماعیلی” بۆ ئیدارەی ئەماکنی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە: هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئەماکنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێی تلەفوونەوە ئەم دوو چالاکە کرێکارییەیان بانگهێشتی ئەو ناوەندە کردووە.
شیاوی باسە کە: ناوبراوان لە چوونیان بۆ ئەو ئیدارە ئەمنییە سەرپێچییان کردووە و ڕایان گەیاندووە؛ تەنیا لە حاڵەتی هەبوونی بانگهێشتی نووسراوەیی دادگا لەو شوێنە ئامادە دەبن.
جێگای ئاماژەیە: حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو و لە گەڵ نێزیک بوونی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستی داوەە هەڕەشە و بانگهێشتی چەندد چالاکی کرێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان