KMMK:
پێنج شەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، سێ چالاکی کرێکاری دیکە لە شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت و بەر هەڕشەی ئەو ناوەندە ئەمنییە کەوتوون.
« شەیس ئەمانی، شەریف ساعد پەنا و شەهلا دڵ بینا » سێ چالاکی کرێکاری و مەدەنین کە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە کراون لە هەمبەر بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار و سەبارەت بە کەمپەینی ناڕەزایی دەربڕین بە حوکمی ئێعدام هەڕەشە و لێپێچینەوەیان لە سەر کراوە.
شیاوی باسە کە: ڕێژەیەکەی زۆر لە چالاکانی مەدەنی، سیاسی و کرێکاری لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگهێشت و لێکۆڵینەوەیان لە سەر کراوە.
ئەم چالاکانە هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێ لە هیچ گردبوونەوەیەکی پێوەندیدار بە ڕۆژی یەکی مانگی مەی ڕۆژی جیهانی کرێکار بەشداری بکەن.
شیاوی باسە کە: حکوومەتی ئێران جگە لە دەستبەسەری و پێشێل کردنی مافی کرێکاران، هاوکات دەستی داوەتە کوشتی کۆڵبەران و ساڵانە دەیان کرێکار و کۆڵبەر دەکوژن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان