KMMK:
سئ شەممە ٩ی گوڵانی ٢٧٢٠ی کوردی، لە ئاکامی بوردمانی ئاسمانی تورکیا دوو شارۆمەندی شاری شنۆ گیانیان لەدەست دا.
ئەم دوو شارۆمەندە بە ناوەکانی فاخیر تازەوارد و رەشید پیروتی کە سەرقاڵی چنینەوەی گیای بەهاری بوون لە کوێستانەکانی خواکورک لە ئاکامی ئەم بوردمانانە گیانیان لەدەست دا.
بە پێی زانیاری گەیشتوو، فاخیر تازەوارد تەمەن ٣٥ ساڵان و رەشید پیروتی تمەنی ٣٦ ساڵان بووە.
بوردمانی ئاسمانی بەرزایەکانی کوێستانی خواکورک لە کاتێکدا روو دەدات کە حکومەتی تورکیا چەندەها ناوچەی باشوور و رۆژئاوای کوردستانیشی بۆردومان کردووە.
هێرشی ئاسمانی و بوردمانی خەڵکی سڤیل لە لایەن حکومەتی تورکیاوە واتای راستەقینەی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتیە و حکومەتی تورکیا بەم کردەوەیە دەستی داوەتە کوشتنی خەڵکی سڤیل و بئ تاوان و بێ پەنا.
جێگای ئاماژەیە کە بوردمانی تورکیا سەرەڕای کوشتنی شارۆمەندان و روخاندنی ماڵی خەڵک زیانێکی زۆری بە ژینگەی کوردستان گەیاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان