فێڵ و تەڵەکەی سپای پاسداران دژ بە ژینگەی کوردستان

KMMK:

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گشتی و سپای پاسداران بە درێژایی چل ساڵە هەوڵیان وێران کردن و کاولکاری ژینگەی رۆژهەڵاتی کوردستانە.
بە پێی هەواڵێک کە گەیشتووە بە کۆمەڵەی مافی مرۆفی کوردستان: دەست و پەیوەندییەکانی سپا هاوکات لەگەڵ جەنگەڵبانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو کەسانەی داروو دەوەن لە دارستانەکانی کوردستان دەبڕن و بنبڕیان دەکەن هەرکەسەو ۲ ملوێن تمەن پارە وەردەگرن و تاپۆی درووست کردنی باخی رەزیان پێ دەدەن و بەم چەشنە پەرە بە کاولکاری ژێنگەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەدەن.
سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە ساڵانێکە بە ئاشکراو زۆر جاریش لە ڕێی دەست و پێوەندییەکانییەوە بە هەموو فرت و فێڵێک دژ بە ژینگەی کوردستان و هەموو گیانداران و پارێزەرانی ژینگە شەڕ دەکات و ئاگر تێبەردان ڕووتاندنەوەی کەژ و کێوەکانی ئەم دەڤەرە ڕەنگینە ئەرکی سەرەکییەتی.
بڕینی دارستانەکان و سووتاندنیان، کرمین کردنیان، تا ئاستێکە سەدان هەزار هێکتار لە شینایی و جەنگەڵەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن ئەم ناوەندە ئەمنی و تیرۆریستییەوە لەناو چووە.
وەک لەم لەوێنەکاندا دەبینن کە سەرنموونێکی زۆر بچووکی ئەو غەدرەیە دژ بە گەلی کورد و ژینگەکەی دەکرێ، سپای پاسداران لە ڕێی دەست و پێوەندییەکانییەوە، چوکڵ و چێوی وشک لەسەر بنچک و نەمامەکان دەدەنێن و لە دوایی گەرم بوون و هاتنی هاوین و ووشک بوونەوەی گژ وگیا و ئاگر تێبەردانیان لە لایەن کەسانی دەستنیشان کراوی خۆیانەوە، بە ئامانجی ئەوەی بۆ هەمیشە ئاسەواری دارستانەکان نەهێڵن و لەم ڕێگەوە بتوانن وەکوو هەردەم ڕووبەرێکی بەرین لە ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بکەن بە بیاوان و لەم ڕێگەیەوە حاکمیەتی خۆیان زیاتر بچەسپێنن و گوندەکانی کوردستان کە باشترین سەرچاوەی داهاتی وەرزێران ۆ ئاژەڵدارانە چۆڵ بکەن و دەستیان بەهەموو کانگا سرووشتییەکان بگات و گەنجانی کوردیش بە جێی ئاوەدان کردنەوە و ژیانەوەی کوردستان زیاتر گرێدراوی سیاسەتە چەپەڵ و نگریسەکانی ئەم سیستەمە دژە مرۆییە ببن و سەرقاڵی مادەی هۆشبەر و کۆچ کردن بۆ شارەکانی ناوەندی ئێران بە مەبەستی بژیوی ژیانی ڕۆژانەیان.

وەکوو کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەموو گەلەکەمان لە مەڕ ئەم مەترسیانە ئاگادار دەکەینەوە کە بە کۆدەنگی و پاڵپشتی یەکتر هەستیار بوونی ڕەوشتەکە لە بەرچاو بگرن و لە هەموو دەڤەرەکان هەردەم لە ئامادە باشی و لەو پەڕی وریایییەوە ژینگەی ووڵاتەکەیان بپارێزن و دەست و پێوەندیەکانی ئەم سێستەمە دژی ژینگەیی و دژی مرۆییە بە یەکتر بناسێنن و هەموو ڕێگەیەکیان لێ زەوت بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان