دوایین ئامارەکان لەسەر بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە رۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:
لەسەرەتاکانی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە جوگرافیای سیاسی ئێستای ئێران و گەیشتنی ئەم ڤایرۆسە بە رۆژهەڵاتی کوردستان سەرەڕای کەم تەرخەمیەکانی کۆماری ئیسلامی سەبارەت بە دابین کردنی کەش و هەوایەکی پارێزراو بۆ پاراستنی گیانی شارۆمەندانی ئێران و بەتایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی شار و گوندەکان و رێکخراوە مەدەنی و خەڵکی خۆبەخش هەستانەوە دژ بە بڵاو بونەوە و کۆنتڕۆڵی ئەم نەخۆشیە.

سەرەڕای هەوڵ وتێکۆشانی چالاکانی خۆبەخش و مەدەنی ئەم ڤایرۆسە گەیشتە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە هەمانکاتدا حکومەتی ئێران بەگشتی هەوڵێکی ئەوتۆی نەنواند سەبارەت بە کۆنتڕۆڵ و یارمەتی کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی کوردستان و هەژاری و نەبونی خزمەتگوزاری تایبەت لە کەشی ئاوها قەیەاناوی بوە هۆی دروست بونی بارێکی قورس بۆ سەر کۆمەڵکای رۆژهەڵاتی کوردستان.
دواین زانیاریەکان لەسەر ڤایرۆسی کرۆنا لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان؛
ورمئ: لەپارێزگای ورمئ ١٦٩١ توشبو بە ڤایرۆسی کرۆنا تۆمار کراوە کە لەم ڕێژەیە ١٢٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
کرماشان: ١٧٣١ کەس توشبوون کە لەم رێژەیە ٥٢ کەس گیانیان لەدەست داوە.
لۆڕستان: ١١٦٠ کەس توشبوون کە لەم رێژەیە زیاتر لە ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست داوە.
پارێزگای سنە: ٩٠٦ کەس توش بوون کە لەم رێژەیە ٩٧ کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئیلام: ٤۱۲ توشبو تۆمار کراوە و هەروەها ٤٤ کەسیش گیانیان لەدەست داوە.
بە پێی ئەم داتاگەلە کۆی گشتی تووشبووانی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ڤایرۆسی کرۆنا ۵۹۰۰ کەسە و هەروەها ۴۱۵ کەسیش لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی ڤایرۆسی کرۆناوە تا ئێستا گیانیان لە دەست داوە.

شایانی باسە کە ئەم رێژەیە لە راگەیاندنە فەرمیەکانی حکومەتدا بڵاو بونەتەوە و دیارە کە رێژەی توشبوان و ئەو کەسانەی کە بە هۆی ئەم ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەست داوە لەم رێژەیە زۆرتر و رولە هەڵکشانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان