هەواڵەکان

گەنجێکی ئیلامی پەتی بۆخۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

پێنج شەممە ۲۸ی خاکەێوەی۲۷۲۰ی کوردی، گەنجێکی ئیلامی تەمەن ۳۳ سال دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا‌.
ئەم گەنجە ئیلامییە هۆکاری خۆکوژی خۆی بێکاری، هەژاری و بێ دەرەتان دەربڕیووە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەمەڕ ناونیشانی ئەم کەسە زانیارییەک وەچنگ نەکەوتووە، بەڵام ناوبراو خێزاندارە و خاوەنی منداڵ و هاوژینێکی دووگیانە.

شیاوی باسه کە ئەم گەنجە ۳۳ ساڵ تەمەنە ماوەی ۵ ساڵە لە شاری شیراز سەرقاڵی کار بووە، بەڵام لەم دواییانە بە هۆی تەشەنەی کوڕۆنا و ڕاوەستانی کار ئەویش لەو کرێکارانە بووە کە لە سەر کار وەدەر نراوە و چونکوو توانای دابین کردنی پێداویستی ڕۆژانەی بنەماڵەکەی نەبووە لە ڕێی خۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوویش لە ئیلام کچێکی مێر منداڵی تەمەن ۱۲ساڵ بە هۆی هەژاری و بێبەری بوون لە پێداویستی ژیان خۆی کوشتووە و گیانی خۆی لە دەست دابوو.
ئەم منداڵە ۱۲ ساڵە بەهۆی هەژاری و دەستنەڕۆیی و لەوەی کە نەیتوانیووە گوشییەکی موبایل بۆ بەشداری لە کۆرسی مەجازی قوتابخانت دەستی داوەتە خۆکوژی و گیانی خۆی لە دەست دابوو.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئامارف کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۱ کەس خۆیان کوشتووە و بە هەژماری خۆکوژی ئەم گەنجە ۳۳ ساڵەوە و ئەم کچە ۱۲ساڵە ڕێژەی خۆکوژییەکان بە ۱۳ کەس گەیشتووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

هاوڵاتییەکی ژن لە پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی دەهێنێت

“سیاسەتی برسی ڕاگرتنی هاووڵاتیان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان”

دیارنەمانی سێ کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی مەرگەوەڕی ورمێ