KMMK:
شەممە ۲۳ خاکەلێوەی ۲۷۲۰ کوردی، وریا دڵئەنگیز چالاکوانی ناسراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایان دادگای کۆماری ئیسلامی محکوم کرا و سزای چوار مانگ زیندان و بیست و چوار جار قامچی بەسەرداسەپا.
ناوبراو بە تۆمەتی لێکدانی دیسیپلینی گشتی سزا دراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، وریا دڵئەنگیز هەروەها پێشتر لە ساڵی ۲۷۱۷ بە تۆمەتی هەڵسوکەوت دژی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ڕێگەی هاندانی خەڵک بۆ بەزم و شایی لەبەر ڕێفڕاندۆمی باشوری کوردستان بۆ ماوەی ۴۰ ڕۆژ دەستبەسەر و دوای ماوەیەک مانگرتن لە خواردن ئازاد کرا.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان