KMMK:
بە دەسپێکردنی کەمپەینی کرێکارانی خانووبەرەی کامێران بە دروشمی «کەرەنتینە بە بێ بژێوی ژیان برسێتیە»، ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەوشارە گوشاری خستووەتە سەر ئەنجومەنی پیشەیی بۆ راوەستانی ئەو کەمپەینە.
بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: رۆژی پێنج شەمە ۲۱ خاکەلێوە، چەند کەس لە بەڕێوەبەرانی ئەنجومەنی پیشەیی بانگهێشتی بنکە ئەمنییەکان کران و لیپێچینەوەیان لەگەڵ کراوە.
بە پێی راپۆرتەکە: ئیدارەی ئیتلاعات دەیهەوێت نووسراوەی راگەیاندراوێک کە پێشتر خۆیان ئامادەیان کردووە بە زۆر بە ئەندامانی ئەنجومەنەکە واژۆی بکات و ناچاریان بکات لە کاناڵەکەی ئەنجومەن بڵاوی بکەنەوە.
جێگای ئامەژەیە کە موبایل و هەنی کەرەستەی تایبەتی سێ کەس لە ئەندامانی ئەنجومەن کە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لە کامێران قۆڵبەست و لێپێچینەوەیان لەگەڵ کرابوو هێشتا لەو بنکە ئەمنییەتییەیە.
شایەنی باسە کە هێزەکانی ئیتلاعات دەستیان بە کاناڵی ئەنجومەنەکە راگەیشتووە و هەموو وێنە و چالاکییەکانی ئەو کەمپەینەیان سڕیوەتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان