KMMK:
محەممەد یارئەحمەدی، پەرستاری گەنجی نەخۆشخانەی شاری سەقز، ئەوڕۆ دووشەممە ۱۸ی خاکەلێووە، بە هۆی تووشبوون بە کۆید۱۹ گیانی لە دەست دا.
ئەم پەرستارە سەقزیە یەکێک لە ٤۰ پەرستار و کادێری دەرمانی نەخۆشخانەی خومەینی شاری سەقزە کە دوکتۆر یوسف پوور، هەواڵی گیرۆدە بوونی ئەوانی بە ڤایرۆسی کوڕۆنا ڕاگەیاندبوو.
مردنی ئەم کادێری دەرمانییەی سەقز لە کاتێکدایە کە حکوومەتی ئێران لە ماوەی چەندد حەوتووی ڕابردوو بە دەیان جار باسی لە ئاسایی بوونی دۆخەکەی کردووە.
ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاندبوو کە نەخۆشی کوڕۆنا بە چەشنێک هەڵامەت چاو لێبکەن و بە هەند وەری مەگرن، خامنەیی ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ـیش ئەم نەخۆشی و ڤایرۆسەی بە جنەوە گرێ دابوو کە لە گەڵ حکوومەتی ئێران لە شەڕدان و یارمەتی ڕۆژئاوا(وڵاتانی ڕۆژئاوا) دەدەن.
لێدوانە نابەرپرسانەکانی پلەدارەکانی حکوومی ئێران دەری دەخات کە دۆخی تەندرووستی خەڵک بۆ ئەوان بچوکترین گرنگی نییە و ئەوان تەنیا لە هەوڵدان بنگەی خۆیان پتەوتر بکەن.
شیاوی باسە لە ڕۆژهەڵاتی کوردیتان و ئێران چەند پزیشک و کادێری دەرمانی دیکەیش کە لە هێڵی سەرەکی شەڕ لە گەڵ ئەم ڤایرۆسە مەترسیدارەن، گیانی خۆیان بەخشیووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان