KMMK:
لە چەندد ڕۆژی ڕابردوو مێرمنداڵی تەمەن ۱۸ساڵ بەناوی “دانیال زەینەالعابدین” خەڵکی مەهاباد کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینەکانی ئەم دواییانەی زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی دوور خرابوویەوە بۆ شاری میاندواو لە ژێر ئەشکەنجەدا کوژرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو ئەو دەمەی تووشی کارەساتی کوشتنی کەسێک دەبێ تەمەنی ۱۷ساڵ بووە( کوشتنی سادق بەرمەکی مێرمنداڵێکی دیکە لە ڕێکەوتی ۱۳ی جۆزەردانی ۲۷۱۸ی کوردی) حوکمی ئێعدامی لە لایەن دیوانی باڵای ئێرانەەوە بەسەردا سەپێنرا.
شیاوی باسە ناوبراو لە سەردەمی دەسبەسەریدا مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری لێ قەدەغە کرابوو.
حوکمی سێدارەی ناوبراو لە کاتێک دابووە کە بە پێی یاسا ناوبراو منداڵ و ژێر تەمەنی یاسایی بووە.
جێی ئاماژەیە کە ساڵانە رێژەیەکی بەرچاوی کەسانی ژێر تەمەنی یاسایی و خوار ۱۸ ساڵ لەسێدارە دەدرێن و ناوەندە نێودەوڵەتییەکان بە دەیان جار لەسەر ئەو تاوانە حکومەتی ئێرانیان سەرکۆنە کردووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان