KMMK: کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ” عەلی گوڵچێیی” لە کاتی کۆڵکێشی دا بەر دەبێتەوە و دە کەوێتە خوارەوە و بە خەستی بریندار دەبێت.
بە پێی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرەی کورد لە بەرزاییەکانی (کانی خودا) ی پیرانشار بە هۆی هەڵخزانەوە بەردەبێتەوە و بەخەستی بریندار دەبێت و بە یارمەتی کۆڵبەرانی تر دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە بۆچارەسەر کردنی برینەکانی.
شارۆمەندانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە کاتێکدا هیچ هیوایەکیان بە پەرەسەندن و بوژاندنەوەی باری ئابووری لە لایەن دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەماوە و بە زەختی بێکاری ونەبونی بژێوی ژیان رو لە دەستکەوتی بژێوی ژیان لە رێگای کۆڵبەری دەکەن و گەر لە رێگاوبانی زۆر نەشیاو و سەرما و قورسی بار و گۆڕەپانە مین رێژ کراوەکان دەرباز ببن زۆر جار بە دەستی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێنە ئامانج و بەو هۆیەوە ساڵانە رێژەیەکی زۆر لە کۆڵبەران گیانی خۆیان لە دەست دەدەن یاخود بریندار دەبن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


