KMMK:
رۆژی شه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ٢٧٢٠ی كوردی، بنه‌مه‌ڵه‌ی به‌ندكراوان له به‌ندیخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری ورمێ له به‌رده‌م ئه‌و به‌ندیخانه‌یه كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان پێك هێنا.
به پێی راپۆرتی گه‌یشتوو، هۆكاری كۆبونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان بڵاو بونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنایه له‌و به‌ندیخانه‌یه و مه‌ترسی گیان له‌ده‌ست دان به په‌تای كرۆنا، هه‌روه‌ها ناكارامه‌یی و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی به‌ندیخانه یه‌كێكی تر له هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ندكراوانه و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری و كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت له نێو به‌ندیخانه و فریاگوزاری تایبه‌ت بونه‌ته هۆی مه‌ترسی و دڵهڕاكێی به‌ندكراوان و بنه‌ماڵه‌كانیان.
شایانی باسه كه به بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا له نێو به‌ندیخانه‌كان و كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسان له به‌رانبه‌ر گیان و ته‌ندروستی به‌ندكراوان ترس و دڵه‌ڕاوكه‌یه‌كی زۆری له نێو به‌ندیخانه‌كانی ئێران و به‌تایبه‌ت رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست كردوه و ته‌نانه‌ت بوه‌ته هۆی دروست بونی گرژی و ئاڵۆزی له نێو به‌ندیخانه‌كان وشه‌ڕ و پێكدادان له نێو به‌ندكراوان و به‌رپرسانی به‌ندیخانه دروست بووه و ته‌نانه‌ت له چه‌ندین به‌ندیخانه به‌ندكراوان به كۆمه‌ڵ هه‌ڵهاتون و به‌ندیخانه‌كانیان چۆڵ كردوه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان