KMMK:
بەپێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: بەیانی رۆژی یەک شەممە ۱۱ی رەشەمەی ۲۷۱۹ی کوردی، دلێر خوسرەوی چالاکی ژینگە پارێزی خەڵکی گوندی ” زەنان” سەر بە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسر کراوە.
بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار: هێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کاتژمێر ۶ی سەرلەبەیانی هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو لە گوندی ” زەنان” و دلێر( یەدوڵا) خوسرەوی لە ئەندامانی کۆمەڵەی کوردستانی سەوز دەستبەسەر و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستوەتەوە.
جێگای ئاماژیە کە: دلێر خوسرەوی تەمەنی چل ساڵە و ژیانی هاوسەری پێک هێناوە و هەروەها چەند ساڵ لەوەو پێش لەلاەین هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەست بەسەر کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان