KMMK:
سێ شەممە ۶ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، ڕەحیم مەحموودی ئازەر زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ، لە ناڕەزایەتی دژ بە ڕەت کردنەوەی داواکاری ئازادی مەرجدار دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
ئەم زیندانییە سیاسیەی خەڵکی ورمێ، پاش تێپەڕاندنی پتر لە یەک لە سێی(۲ساڵ) حوکمەکەی، داوای ئازادی مەرجداری لە شۆرای پۆلێن بەندی زیندان کردووە و ئەم داواکارییە لە لایەن ئەو شۆرایەوە بە بیانوی(گوێڕایەڵ نەبوون و ئەخلاقی نەخوازراو) ڕەت کراوەتەوە.
ڕەحیم مەحموودی ئازەر لە بەهاری ۲۷۱۸ی لە لایەن دادگای ئینقلابی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە لە ورمێ، بەتۆمەتەکانی” پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات، ئەندامەتی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل و گردبوونەوە و ڕێخستنی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی” دادگایی و بە ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
ئەم گیراوە سیاسییه تەمەن ۲۲ساڵە، ڕەشەممەی سای ۲۷۱۸ لە ڕەوتی هێرشی تورکیا بۆ شاری عەفرین بریندار و پاش گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شاری حەڵەب لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و پاشان بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپا دەگوازرێتەوە.ناوبراو بۆ ماوەی مانگێک لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتی سپا لە تاران و ورمێ لێپێچینەوەی لە سەر کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
Pingback: كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان » بەندکراوی سیاسی رەحیم مەحموودی ئازەر کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا