برینداربوونی کۆڵبەرێک بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکانی تەتە

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۳ی ڕەشەممەی ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناوی “سەیوان سەیفی” خەڵکی گوندی “دەڵەمەرز” بەهۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەکانی تەتەی هەورامان بە گرانی بریندار بووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە ؛ ناوبراو تووشی خوێن بەربوونی مێشک بووە و لە دۆخێکی مەرسیداردایە و گواستویانەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بەم ڕووداوەوە ۲۸کۆڵبەر و کاسبکار بریندار و ۴کۆڵبەر و کاسبکاریش لەناوچە سنوورییەکان کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: