KMMK:
ڕۆژی سێ شەممە ۲۲ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، ژنێک بەناوی «ئایشێ جاهید» تەمەن ۳۱ساڵ کچی عەبدولکەریم جاهید، ناوی هاوژین ئیبراهیم و خەڵکی گوندی بالوو لە ڕێگەی ناوبەری ورمێ -سەڵماس ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و گیانی لە دەست دا.
به گوێرەی هەواڵەکە: ناوبراو خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە و بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پێی ئامارەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەم ڕووداوەوە ۶ پیاو و ۳ ژن لە ڕێگەی جۆراوجۆرەوە هەڵیان کوتاوەتە سەر گیانی خۆیان وکۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان