کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی ئیلام لە بەردەرکی پارێزگا گردبوونەوەیەکیان سازکرد

KMMK:

رۆژی دووشەمە ۱٤ رێبەندانی ۲۷۱۹ کوردی، کرێکارانی کارگەی چیمەنتۆی ئیلام بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان لەهەمبەر پشتگوێ خستنی پرۆسەی پلەبەندی پیشەیی، لە بەر دەرکی پارێزگای دەوڵەتی ئێران لە شاری ئیلام کۆبوونەوەیان ساز کرد.

کرێکارانی ناڕازی ئاماژەیان دا؛ نزیکەی ٨ ساڵە کرێکارانی ئەم کارگەیە خوازیاری کاراکردنی پرۆسەی پلەبەندی پیشەیین.
هەروەها گوتیان؛ ئەمە ماوە چەند مانگە مودیرعاملی دەستەی کارگێڕی کارگەکە بەڵێنی کاراکردنی تەرحەکەی پێداوین بەڵام بە کردەوە هیچ نەکراوە و تەنها بۆ بێدەنگ کردن و پاسیڤ کردنی کرێکارەکان ئەم بەڵێنگەلە دراوە.

جێگای ئاماژەیە؛ کرێکارانی بەشی سەنعەتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەمترین ئاستی خزمەتگوزارییان بۆ کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان