مردنی یەک لە کۆڵبەرە ون بووەکان بەهۆی سەرمابردنەوە

KMMK:

بەپێی ڕاپۆڕتێکە ڕۆژی شەممە ۱۲ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، بە ناوەندی گەیاندنی زانیاری مافی مرۆڤی کوردستان گەیشت؛ کۆڵبەرێک بەناوی “عوسمان فتووحی” تەمەن ۵۵ ساڵ و خەڵکی میشیاوی سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی خۆی لە دەست داوە.

بە گوێرەی ڕاپۆڕتەکە: ئەم کۆڵبەرە دانیشتووی تازاوای سەقز بووە و بەهۆی بران و سەرما هاوڕێ لە گەڵ گرووپێک کوڵبەران لە بەرزاییەکانی بان ڕێیان لێ ون ببوو.ناوبراو لە گوندی سێوەدین بەهۆی سەرمابردووییەوە گیانی خۆی لە دەست داوە.

شیاوی باسە؛ مردنی ئەم کۆڵبەرە لەناوبەری دواین کاتژمێرەکانی ڕۆژی هەینی ۱۱ی ڕێبەندان و کاتژمێرەکانی دەسپێکی ڕۆژی هەینی ڕووی داوە.

جێی بیرهێنانەوەیە بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی نوێی زاینییەووە تا ئێستە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران و تورکیا، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، سەرما بردوویی و … ۱۵ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریدار و بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ۲ کۆڵبەریش گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان