KMMK:
یەک شەممە ۶ی رێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، دوو کۆڵبەری دانیشتووی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوری قەتوور سەر بە شاری خۆی، لە لایەن سوپای تورکیاوە کرانە ئامانج و بەسەختی بریندار کران.
بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەو کۆڵبەرانە، دوو کورەمام بە ناوەکانی «حوسەین هادی زادە ۲۹ ساڵ و عەلی هادی زادە ۲۲ ساڵ تەمەن» دانیشتووی گوندی «گێوران»ی سەر بە ناوچەی قەتوور، لە سنوورەکانی ئەو ناوچەیە کراونەتە ئامانج و بریندار کراون.
ئەم دوو کەسە بە هۆی برینەکانیانەوە گەیەندراونەتە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری وان لە باکووری کوردستان و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزشکیدان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان