مەریوان؛ هاوڵاتییەک لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و دواتر دەستبەسەر کرا

KMMK:

شەممە پێنجی ڕێبەندانی ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی، هاوڵاتییەکی نیشتەجێی مەریوان و خەڵکی گوندی «گوێزە کوێرە» لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییە لە مریوان کرا و دواتر دەستبەسەر کرا.

بە پێی ووتەی سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو: «عوسمان دڵاویز لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بۆ ناوەندی هەواڵگری (ستاد خبری) حکوومەت لە شاری مەریوان بانگهێشت وپاش چونیان بۆ ئەو ناوەندە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کراوە.»

ئەم سەرچاوەیە لە درێژەدا دەڵێت: «وێڕای بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییە مەریوانییە بۆ دامەزراوە ئەمنی و قەزاییە پێوەندیدارەکان، بەڵام تا ئێستە لەهۆکاری دەستبەسەر کردنی ناوبراو زانیارییەک دەست نەکەوتووە.»

عوسمان دڵاویز تەمەن ۳۰ ساڵ وسەڵت، لەساڵی ۲۷۱۱ ی کوردی بەم لاوە، چەندد جارێک لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و دوا جاریش لە ساڵی ۲۷۱۸ی کوردی بۆ ماوەیەک لە دەستبەسەریدا بووە و دواتر بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان