سنە/سێ خوێندکاری زانکۆ کوردستان بە دانانی بارەمتە ئازاد کران

KMMK:
شەممە ۵ ڕێبەندان‌ی ۲۷۱۹ کوردی، سێ خوێندکاری زانکۆ کوردستان لە شاری سنە بە ناوی ئەرشەد ئەتابەک،  مووسلێم سلێمانی و زانیار ئەحمەدپوور بە دانانی بارەمتە ئازاد کران، ئەرشەد ئەتابەک بە دانانی بارمتەی ۱٥۰ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە، بڕی بارەمتەی دوو خوێندکارەکانی دیکە ئاشکرا نەبووە.

جێگای ئاماژەیە کە،رۆژی چوارشەمە ۲۵ ی بەفرانباری ۲۷۱۹ کوردی، ” موسلم سڵێمانی” خوێندکاری بەشی بیناسازی، ئەرشەد ئەتابەک ” و زانیار ئەحمەدپوور سێ خوێندکاری زانکۆی سنە قۆڵبەست کرابوون.

بە پێی هەواڵەکان: ئەو سێ خوێندکارە سەبارەت بە ناڕەزایی دەربڕینەکان لە هەمبەر لێدانی فڕۆکە ئۆکراینییەکەوە دەستبەسەر کرا بوون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان