تازە بووکێکی سەردەشتی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێــنا

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ؛ شەممە ۵ی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، تازە بووکێک بە ناوی “سەیران ئەحمەد زادە” خەڵکی ساوان سەر بە سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخۆ هەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

سەیران ئەحمەد زادە ، هاوژینی کارزان (محەممەد ” عوسمانی و کوڕی خزر ئەحمەد زادە یە، ناوبراو دوو گیان بووە و هۆکاری خۆکوژیەکەی کێشەی خاوخێزی ڕاگەیەندراوە.

بێکاری، یاسای دژە ژنی ناو یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێران، هەژاری، گەڵاڵە و داڕشتنی سیاسەتی ناسەرکەوتووی دەوڵەت و … لە هۆکارەکانی داڕزانی بنگەی بنەماڵە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنە هەژمار، کە ساڵانە کچان و ژنانێکی زۆر لەم بەشەی کوردستان بەرەو مردن ڕاکێش دەکات.

بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۴پیاو و ژنێک لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆیان کوشتووە کە بە هەژماری ئەم ڕووداوەوە ڕێژەی ژنان بووە بە دوو کەس کە سەرجەم ۶ ڕووداوی خۆکوژی لەم بەشەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تا ئەم ڕێکەوتە ڕاگەیەندراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان