مەحکوم کرانی هاوڵاتییەک بە ساڵێک زیندان و ۷٤ زەبری قامچی

KMMK:

سێ شەممە یەکی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی هاوڵاتیەکی نیشتەجێی شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی “ئومێد کەرەمی” تەمەن ۲۶ ساڵ کوڕی وەفا لەسەر داوای دادگای حکوومەتی ئێران خۆی ڕادەستی زیندانی ناوەندی ئەو شارە کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە ناوبراو بە تۆمەتی هاریکاری حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران و وتنەوەی درووشمی بژی پ.ک.ک لە لایەن دادگای ئیتقلابی حکوومەتی ئێرانەوە بە ساڵێک زیندان و ۷۴ زەبری قامچی مەحکووم کرا.
شیاوی باسە ، ئومێد لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکانی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا دەسبەسەر کرا و پاش ۴۰ ڕۆژ دەسبەسەری بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

ئومێد کەرەمی لە نیوەی دویەمی ڕەزبەری ۲۷۱۹ی کوردی لە ڕەوتی ناڕەزایی دەربڕینەکان دژ بە داگێرکاری دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاو دەسبەسەر و ۴ی بەفرانبار لە لایەن دادگای لقی ۱۰۴ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنه بە سەرۆکایەتی دادوەر بێهروز وەلەدی سزای ساڵێک زیندان و ۷۴ زەبری قامچی بۆ دیاری کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان