کامبیز ئەسەدی، بەڕێوەبەری فێرگەی موزیکی “دەنگی چـیا” دەسبەسەر کرا

KMMK:

سێ شەممە یەکی ڕێبەندانی ۲۷۱۹ی کوردی، کامبیز ئەسەدی بەڕێوەبەری فێرگەی موزیکی “دەنگی چـیا” و مامۆستای سەنتوور لە شاری کامێران لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی دەسبەسەری ئەم مامۆستای موزیکەی خەڵکی کامێران هیچ بەڵگەیەکیان وەکوو مۆڵەتی یاسایی نەنواندووە و سوکایەتیان بە ناوبراو کردووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە مەڕ دەسبەسەری ناوبراو بە دەستەوە نییە.تا ئێستە هەوڵی بنەماڵەی ئەم موزیسیەنە کوردە بێ ئاکام ماوەتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان