KMMK:
شەممە ۲۸ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، کرێکارێکی خەڵکی سەقز بەناوی “شەهرام ئەحمەدپوور” بە هۆی ڕووداوی کاریەوە گیانی لەدەست دا.
ناوبراو لە کاری لەحیمکاری(جوشکاری) لەسەر ئەسکەلەی ئاسنین لەشاری هەشتگردی سەربە کەرەج سەرقاڵی کار بوو.ناوبراو لە کاتی کارکردن لەسەر ئەسکەلە دەکەوێتە خوارەوە و بەهۆی ئەو خەسارانەی بەری دەکەوێ گیانی خۆی لە دەست دەدات.
شەهرام ئەحمەپوور ۲۹ساڵ تەمە، خێزاندار و دانیشتووی گەڕەکی بەهارستانی سەقزە بۆ کار بۆ تاران چووە.
شیاوی باسە کە نەبوونی کەرەستەی پاراستنی گیانی زۆرینەی کرێکارانی خستۆتە مەترسییەوە و ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاوی کرێکاران تووشی کارەساتی کاری دەبن. تا ئێستا بڕێکی زۆر لە کرێکاران بەبۆنەی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی کار تووشی ڕووداو بوون و گیانی خۆیان لە دەست داوە.
شیاوی باسە زۆرینەی ئەم کرێکارانە لە بیمەی کاری بێبەرین و ئەو خەسارانەی بەریان دەکەوێت چ بە شێوەی برین و زام و تەنانەت لە ئەگەری مردن بە هیچ لەونێک خەساریان بۆ قەرەبوو ناکرێتەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


