ڕفاندنی گەنجێک و گوشار و تۆقاندنی خوێندکارانی چالاک لە زانکۆکانی سنە و کرماشان

KMMK:

ڕۆژی پێنج شەممە ۲۶ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی (کاتژمێر ۱۱: ۴۰ خولەک) لە شەقامی وەکیل بەرانبەر گردی شێخ حەمە باقر، ماشێنێکی پیژۆیی ۲۰۶ ی دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، ماشێنێکی پڕاید ڕادەگرێ و گەنجێکی نێزیک ۲۵ ساڵ تەمەنی باڵابەرز دادەبەزێنن و دەیڕفێنن کە تا ئێستە ناونیشانی تەواوی ئەو گەنجە ئاشکرا نەکراوە دوابەدوای ورگرتنی زانیاری، سەبەرەت بەم بابەتە هەواڵی تەکمێڵی بڵاو دەکرێتەوە.

لە لایەکی دیکەوە؛ ئەرشەد ئەتاباک ئەو خوێندکارەی کە ڕۆژی چوارشەممە ۲۵ی بەفرانبار لە زانکۆی سنە دەسبەسەر کرابوو لە چەند ڕۆژی بەرێوە لە لایەن بەسیجی خوێندکاری و ئەندامانی ناوەندی قورعان و نەهج البەلاغەوە گوشاری لەسەر بووە و هەڕەشەی لێکراوە، ناوبراو بەڕێوەبەری ناوەندی خوێندکار کەلتووری ئەدەبی ئەهورایە.

هەروەها لە زانکۆی ڕازی کرماشان پاراستن (حراست) و هێزە ئەمنییەکانی ئەو زانکۆیە هەڕەشەیان لە چەند چالاکێکی خوێندکاری ئەو زانکۆیە کردووە و کە لە ئەگەری درێژە پێدان بە گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕین دەسبەسەر دەکرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: