KMMK:
بابه‌ك ده‌بیریان چالاكی مه‌ده‌نی شاری كرماشان، پاش تێپه‌ڕ بوونی نزیك به یه‌ك مانگ له ده‌ست به‌سه‌ر كردنی تا ئێستا چاره‌نووسی نادیاره.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به KMMK: سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو و سه‌ردانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری كرماشان، تا ئێستا نه‌یانتوانیوه هه‌واڵێك له سه‌ر شوێن و رێگا و باری ته‌ندروستی ناوبراو به‌ده‌ست بێنن.
جێی ئاماژەیە کە شیمانە دەکرێ کە ناوبراو لە لایەن ئیتلاعات سپای ئێران دەستبەسەر کرابێت و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه مه‌ترسی گیانی به‌روه رووی ناوبراو بوه‌ته‌وه.
جێگای وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه كه: بابه‌ك ده‌بیریان چالاكی مه‌ده‌نی شاری كرماشان له بەڕواری ٣ی به‌فرانباری ئه‌مساڵدا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له شاری كرماشان ده‌ست‌به‌سه‌ر كراوه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان