ورمێ؛ دوو برا ئێعدام کران

KMMK:

سپێدەی ۲۵ی بەفرانباری ساڵی ۲۷۱۹ی کوردی، دوو زیندانی بە ناوەکانی «داریووش و دانش دەروێشی» لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵکەوتە لە شاری ورمێ ئێعدام کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە: ئەم دوو برا هاوڕێ لە گەڵ برایەکی دیکەیان بە ناوی «پوران دەروێشی» لە لایەن دەسگای دادوەری کۆمار ئیسلامی ئێرانەوە بە قەرەبووی نەفس (قصاص) مەحکووم کرابوون.

ئەم سێ زیندانییە دوێنێ بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە. پاش جێبەجێ کردنێ حوکمی ئێعدامی دوو کەس لە وان، پوران دەروێشی بۆ بەشی گشتی بەندیخانە گەڕێندرایەوە.

ئەم سێ برایە خەڵکی گوندی «دلە سەر بە بەشی ئەنزالی ورمێ» ساڵی ۲۷۱٤ ی کوردی بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاوڵاتی بە ناوی «کەمال و عاکیف یووسفی»، دەستبەسەر و پاشان بە ئێعدام (قصاص نفس) مەحکووم کرابوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: