KMMK:
ڕۆژی یەکشەممە ۱۵ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، مامۆستای قوتابخانە و چالاکی پیشەیی مامۆستایان (فەرهەنگیان) ئەسکەندەر لوتفی خەڵکی شاری مەریوان، بانگهێشتی لقی دووی لێپرسینەوەی دادگا لە شاری سنە کرا.
شیاوی باسە ناوبراو تا ئێستە چەندد جار بە تۆمەتی «بەشداری لە گردبوونەوەی نارەزایی، تێکدانی بیروڕای گشتی و بڵاو کردنەوەی درۆ و دەلەسە دژ بە دەسەڵات» لە لایەن لقی ۱۰۴ی دادگای سزاکان لە شاری سنە، دادگای کراوە.
ئەم مامۆستایە، ئەندامی سەرەکی ئەنجۆمەنی پێشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنەیە و چەندد جار بە هۆی چالاکییەکانیەوە لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بانگهێشت و لێپێچینەوەی لێکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان