KMMK:
لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دوو هاووڵاتی خەڵکی ڕوانسەر و کرماشان، بە ناوەکانی «جوبڕەئیل عەزیزی کوڕی سدیق، خەڵکی ڕوانسەر» و «عەبدولڕەحیم نەزەری کوڕی شوکروڵڵا، خەڵکی کرماشان» لە لایە هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕوانسەر دەستبەسەر وگوازرانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
عەبدولڕەحیم نەزەری ڕێبەندانی ۲۷۱۶ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەجوانڕۆ دەسبەسەر و خاکەلێووەی ۲۷۱۷ی کوردی، گوازرایەوە بۆ زیندانی دیزەڵ ئاوا لە کرماشان و چەندد ڕۆژ دواتر بە دانانی بارمتەی ۲۰۰ ملوێن تمەنی ئازاد کرابوو.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەساڵی ۲۰۱۹ی زاینیی ۳۹٤ کەس دەسبەسەر کراون کەبە هەژماری ئەم دوو کەسە، ڕێژەی دەسبەسەرکراون گەیووە بە ۳۹۶ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان