مەترسی دیپۆرت کردنەوەی چالاکێکی سیاسی لە ئارادایە

KMMK:
بەپێی زانیاریەکانی KMMK، عادڵ بەهرامی خەڵکی ئاوایی کۆڵەسارە سەر بەشاری کامیاران هەڕەشەی دیپۆرتی بۆ ئێران لەسەرە.
ناوبراو لە تورکیا لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە دەست بەسر دەکرێ ودواتر دەگوازرێتەوە بۆ زیندان. دوابەدوای زیندانی بوونی هەوڵی دیپۆرت کردنەوەی دەکەوێتە بواری جێ بەجێکردن و لە زندانی شاری ئانتالیا گوازراوەتەوە بۆشاری ئاگرێ لە باکوری کوردستان.
بەرپرسانی زیندانی حکومەتی تورکیا لە ئاگری پێیان ڕاگەیاندووە کە عادڵ بەهرامی دیپۆرتی ئیرانی دەکەن.
عادڵ بەهرامی پێشتر پێشمەرگەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی کوردستانی (ئیران) بووە و لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئێران، مەترسی گیانی و زیندان لەسەر ناوبراو ساز دەبێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان