KMMK:
سێ شەممە ۳ی بەفرانباری ۲۷۱۹ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی “سەلاح بازیانی” بە هۆی کەوتنەخوارەوە لەیەکێک لە زاخەکانی کوێستانەکانی ” تەتەی هەورامان بە گرانی بریندار بووە.
لەلایەکی ترەوە کۆڵبەرێکی دیکە بە ناونیشانی عەزیز عەزیزی خەڵکی بنژاژی بانە لە سنووری چۆمان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران بە گرانی بریندار بوو.
شیاوی باسە کە لەم وەرزەی ساڵدا ئەوناوچانەی کۆڵبەرانی لێوە تێدەپەڕن زۆر مەترسیدارە،جگە لەوە هێزە سنوورییەکانی ئێران کۆڵبەران دەکەنە ئامانجی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان وڕۆژانە دەست دەدەنە کوشتنیان.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۲۸ کۆڵبەر بریندار بووە کە بە هەژماری ئەم دوو کەسە ڕێژەی برینداربووان دەگات بە ۱۳۰ کەس.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان