KMMK:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ٢٧١٩ی كوردی، مێرمنداڵێكی خه‌ڵكی مه‌ریوان به ناوی « میلاد فه‌یزیپوور» له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ست به‌سه‌ر كرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه: میلاد دوێنێ یه‌ك شه‌ممه بۆ ده‌ر بڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به بێكاری و گیان له‌ده‌ست دانی دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی نێ سه‌ر به‌شاری مه‌ریوان، له گۆڕه‌پانی دوازده‌سواره‌ی مه‌ریوان به له‌ده‌ست گرتنی نوسراوه ناڕه‌زایه‌تی خۆی ده‌ربڕیبوو، به پێی هه‌واڵه‌كه ناوبراو به لێدان و بێ رێزیه‌كی زۆره‌وه ده‌ست به‌سه‌ر كراوه.
جێگای بیرهێنانه‌وه‌یه‌كه: دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی نێ به ناوه‌كانی فه‌رهاد و ئازاد خوسره‌وی رۆژی ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له به‌رزاییه‌كانی ته‌ته‌ی سه‌ر به هه‌ورامان له كاتی كۆڵبه‌ری رێ‌یان لێ هه‌ڵه ده‌بێت و گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان