موژگان کاووسی نوسەری کورد حوکم درا

KMMK:
پێنجشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، موژگان کاووسی، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی نیشتەجێی شاری کەلاردەشتی مازندەران بۆ دادگای نەوشەهر بانگهێشت کرا و دادگا ئەو ژنە نووسەرە کوردەی بە ۵ سال و ۹ مانگ زیندان حوکم داوە.

ناوبراو دوایی دەرکرانی حوکمی زیندان بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کراوه.

دادگای ئینقلابی شاری نەوشەهر ئەو نووسەرە کوردەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بە ٣٣ مانگ زیندان، هاندانی خەڵک بۆ تێکدانی نەزمی گشتی بە ٣٠ مانگ و پڕوپاگەندە دژی نیزام بە ٦ مانگ زیندانی مەحکووم کردووە.
ناوبراو ۲۸ی خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی لە ماڵی خۆیی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستبەسەر و رەوانەی گرتوخانە کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: