KMMK:
حسێن خادەم خەڵکی شاری ماسوور پەری شاری خوڕەم ئاوا لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
ناوبراو لە خۆپێشاندانەکانی گشتی خەڵک لە خەزەڵوەری ۲۷۱۹ی کوردی دەسبەسەر و گوازاوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
شیاوی باسه تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، بنەماڵەی ناوبراو لە شوێنی دەسبەسەری کوڕەکەیان ئاگادار نین و لەمەڕ ڕەوشی ئەم هاوڵاتییە زانیاریەک بە دەستەوە نیە.
لە خۆپیشاندانە گشتیەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ پتر لە ۵۰۰ کەس لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژراون و سەدان کەسیش بریندار بوون.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پتر لە ۶۰ کەس گیانیان لە دەست داوە و ڕێژەیەکی زۆریش بریندار بوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان