ئاکۆ جەلیلیان دەسبەسەر کــرا

KMMK:

یەکشەممە ۲٤ی سەرماوەزی ۲۷۱۹ی کوردی، نووسەر و توێژەر، زمانناسی ناوداری ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا و ڕاگواسترا بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ئەم توێژەرە ناودارەی کورد لە کرماشان و پاش پشکنینی ماڵەکەی، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسه کە کاتی دەسبەسەری هیچ حوکمێکی یاساییان نەنواندووە و هۆکاری دەسبەسەریەکەی ناڕوونە.

دووشەممە ۱۱ی سەرماوەز لە لایەن ناوەندی کەلتووری بڵاوکەرەوەی باوەڕ لە باشووری کوردستان یەکەم خەڵاتی ئەدەبی خۆی پێشکەشی ئاکۆ جەلیلیان کردووە.

ئاکۆ جەلیلیان نووسەر، توێژەر و زمانناسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەنددین بەرهەمی هەیە: فەرهەنگی وشەی کوردی ــ کوردێ ــ فارسی باشوور، ڕۆمانی ئاگر مەلووچ ، تاریکخانە بەرگی یەک، زەڕینە و سیمینە ۵ بەرگ، چیرۆکی ڕەنگامە و … .
دایرەالمعارف کوردیکا یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی ئەم نووسەرە کوردەیە کە لە ۳۰ بەرگ پێکهاتووە و ۳٤۰ هەزار ووشەی کوردی لە خۆ گرتووە کە تا ئێستە ۶ بەرگی لێ بڵاو بووەتوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان