KMMK:
لە درێژەی ڕەنگدانەوەکانی کۆبوونە ناڕەزایی دەربڕینانەکانی گەڵاڕێزانی ۲۷۱۹ کوردی، هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناو محەمەد سەرمابەر کە لە لایان حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوو، لە باروودۆخی ناوبراو و شوێنی دەبەسەری تا ئێستا هیچ زانیارییەک نەدراوە و حەولدانی بنەماڵەی ناو براو بۆ وەرگرتنی هەر زانیارییەک بێ ئەنجام ماوەتەوە.
لە ورمێ، مەهدی عەلیزادە، کە لە ڕێکەوتی بیستوهەشتی گەڵاڕێزان لە لایان هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر و لە گرتووخانەی سپای کۆماری ئیسلامی لە ورمێ ڕاگیرابوو، ڕۆژی یەکشەممە ۲۴ سەرماوەز دوای لێپێچینەوە گوازرایەوە زیندانی کۆماری ئێسلامی لەو شارە.
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی سالی نوێی زایینی تا ئێستا کەمیکەم ۳۶۳ کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەرکراون.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان